بەغدا - INA هاوپەیمانی عەزم، کاندیدکردنی (موسەنا سامەڕایی) بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند.لە راگهیندراوێكی هاوپەیمانییەکەدا کە دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) كهوتووه تێیدا هاتووە: "سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موسەنا سامەڕایی، تەنها کاندیدی هاوپەیمانییەکەیە، و هەر قسەیەک دەربارەی کشانەوەی کاندیدکردنی دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نییە."بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم دانیشتنی کەرانەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ئەنجام بدات.
هاوپەیمانی عەزم: موسەنا سامەڕایی تەنها کاندیدی ئێمەیە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان