بەدواداچوون - INAنرخی نەوت لەكاتی یەكلاكردنەوەیدا زیاتر لە 2% دابەزی، بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەران هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەگەری زۆری دابینكردن و كەمبوونەوەی نرخی مەترسی جەنگ كرد، هاوكات چاوەڕێی ئەگەری ڕێككەوتنی ئاشتی لە ئۆكرانیا دەكەن لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.60 دۆلار كە دەكاتە 2.57% دابەزیوە و گەیشتووەتە 60.64 دۆلار، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكای ڕۆژئاوای تەكساس بە ڕێژەی 1.61 دۆلار كە دەكاتە 2.76% دابەزیوە و گەیشتووەتە 56.74 دۆلار.نرخی نەوت لە ڕێڕەوی خۆیدایە بۆ گەورەترین دابەزینی ساڵانەی لە ساڵی 2020ەوە، سەرەڕای ئەوەی پچڕانی دابینكردن یارمەتیدەر بووە بۆ پاڵنانی نرخەكان لە دانیشتنەكانی ڕابردوودا لە نزیكەی نزمترین ئاستی پێنج ساڵی ڕابردوو كە لە 16ی كانوونی دووەمدا گەیشتبووە دواوە.سەرچاوە: ئەلعەرەبییە.
نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزینی ساڵانە دەڕوات لەوەتەی 2020