لە کاتێکدا کە واشنتۆن هەوڵ دەدا بەر لە کۆتایی ساڵی 2025، دۆسیەی سووریا ببەستێت، نەخشەڕێی داڕشتراوەی ئەمریکا بۆ ئاوێتەکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە پێکهاتەی دەوڵەتی دیمەشق لە سەردەمی ترامپدا، گەیشتۆتە بەربەست و مەترسیی بۆشایی هێز و گەڕانەوەی ناسەقامگیریی بۆ کوردستانی سووریای بەدواوەیە.