🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نامەیەکی کراوە لە دەستەی داکۆکیکار لە زانکۆی هەڵەبجەوە بۆ کاک پاڤێڵ و کاک قووباد

زانکۆی هەڵەبجە 2025/09/12 17:00

ئێمە کۆمەڵێ مامۆستا و فەرمانبەری دامەزرێنەری زانکۆی ھەڵەبجەین سەرەتا به پێویستی دەزانین سوپاسگوزاری ئەوانەبین کە هاوکارمان بون لە کردنەوەی زانکۆکەمان و پێیانوایە ئەمشارە ھەر قوربانیە و شایانی لەمە زیاترە بەبێ گوێدانە ئینتیمای سیاسی و ئایدۆلۆجی.

چیرۆکی کارەساتی تراژیدی شارەکەمان قووڵە ھەم بەدەست بەعسیانی ملھوڕ ھەم بەھۆی جەھلی خۆماڵی کە دڵی هەڵەبجەیەکان ئێستاش خوێنی لێئەتکێ. دەبووایە زانکۆکەمان نموونەی عیلم بووایە.

 

بەداخەوە حیزبی زاڵ کەسانێ دێنێتە ناو زانکۆ و دەیانکاتە بەرپرس بەسەرمانەوە هەم لە عیلم هەم لە ئەخلاقیش شایانی زانکۆی ئەم شارە شەهیدەمان نین. ئێمەی هەڵەبجەیی میواندۆستین و حەزیشەکەین کەسانی خاوەن عیلم لە دەرەوەی شار بیانهێنن بۆ زانکۆمان. بەڵام بەعەکسەوە خراپ و جاهیلەکانیان هێناوە و نموونەکان زۆرن.

دکتۆر ڕەنجدەر شێرزاد باووەنووری لە زانکۆی سولەیمانی هێناویانە. لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ئەوێ شەڕی کردبوو کوورسیەکی لە مامۆستایەکی پیری خەڵکی سولەیمانی دابوو و مامۆستاکە گریا بوو. بەهۆی باوکیەوە سزا نەدرا و هێنایان بۆ لای ئێمە و کردیانە جێگری سەرۆکی زانکۆ. دکتۆر ڕەنجدەر شێرزاد باووەنووری چەند ساڵێکە ماوەی قانوونی تەواو بووە بەڵام لانابرێ و حیزبی لە پشتە. چەند جارێ لە کۆبوونەوەمان خۆی بە سەراحەت دەیگووت: کاک شێخ جەمال تاڵەبانی سکرتێری کاک پاڤێڵ ڕەفیقمە و دەست نانێ بەڕوومەوە و کاک قووبادیش پێی گووتووم لە پۆستەکەت بەردەوام دەبی. لە کاتیک دا ئەم دکتۆر ڕەنجدەرە هەم کەیسی ئەخلاقی چەند ئابڕووچوونی لەسەر بوو بەڵام مەسول مەڵبەندی پێشووی یەکێتی نەیهێڵا بدرێتە لیژنە و جوان نیە لێرە باسی بکەین و هەموو زانکۆ دەیزانن و هەم لە ڕووی عیلمیش چەند فەزاحەتێکی لەسەرە. پارساڵ داوای لە مامۆستا عطا مصطەفا حمەمووراد لە بەشی زمانی ئینگلیزی کردبوو کە تەرجوومەی وەسیقەکانی ئینگلیزی بۆ بکات و پارەی پێ دەدات. دکتۆر عطاش پێی گوتبوو دکتۆر ڕەنجدەر چۆن دەبێ من وەسیقەی ئینگلیزی بە پارە بۆ تۆ تەرجەمە بکەم و دوایەکا بە ناوی خۆت نەشریان بکەیت و بڵاویان بکەیتەووە؟؟؟؟ دوای دکتۆر ڕەنجدەر شێرزاد باووەنووری چوو بوو لە ڕێگەی سێ خوێندکاری مەرحەلە چواری بەشی ئینگلیزی تەرجوومەی پێ کردبون و وەعدی پێ دابوون ئەوائیلیان بکا و شوێنی باشتریان لە قیسمی داخلی پێ بدات.

مەعلوومە ئێمە مەعلووماتی زۆرمان لە مەڕ دکتۆر ڕەنجدەر شێرزاد باووەنووری و بەرپرسانی تری زانکۆ لایە بەڵام مولەخەسی داخوازیمان لە کاک پاڤێڵ و کاک قووباد ئەوەیە چاوێ بە زانکۆکەمان بخشێنن و زۆرێ لە بەرپرسانی زانکۆمان ماوەی قانوونیان تەواوکردووە لاببرێن و کەسانی ماندوو و خاوەن عیلم لە شوێنیان دابنرێت.

 هاوکاریتان جێگەی ئیحترام و سوپاسە

 

دەستەی داکۆکیکار لە زانکۆی هەڵەبجەی شەهید

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (زانکۆی هەڵەبجە)