هەورامان نیوز کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەوڵاوا بەناوی ئەمین حوسێنی، بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو لە بەرزاییە سنوورییەکانی سەر بە شاری سەوڵاوا گیانی خۆی لەدەست دا. نێوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٩ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، ئەمین حوسێنی، خەڵکی گوندی “دەرەکێ”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو گیانی خۆی لەدەست داوە و تەرمەکەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە. […]