🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نرخی زێڕ و دۆلار زیاتر بەرزبووەوە لەگەڵ دابەزینی بەهای دینار

كوردیو 2024/10/03 22:21

بە هۆی هێرش و گرژییەكان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دابەزینی بەهای دینار بەردەوامە، هاوکات نرخی زێڕیش لە کوردستان و جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 153 هەزار دینار بەرزبووەوە

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 2 هەزار و 644 دۆلار بە پێی سەرچاوەی زێڕنگران:

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 505 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 588 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 672 هەزار دینار

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (كوردیو)