قامشلۆ – نۆرس پرێس ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی وزە لە هەرێمی جەزیرەی سەر بە بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی رایگەیاند، کە زۆربەی دامەزراوە کارەباییەکان بەهۆی بۆردومانەکەی شەوی رابردووی تورکیاوە لەکار کەوتوون. ئێوارەی دوێنێ شەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانکردنەوەی دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابووری رۆژئاڤایان دەستپێکردەوە، لەگەڵ چەندین هێرشی ئاسمانی و بۆ سەر دامەزراوەکانی خزمەتگوزاری و نەوتی لە گوندەواری قامشلۆ و دێریک. […]
ظهرت المقالة بەڕێوبەریی خۆسەریی: بە هۆی بۆردوومانەکەی تورکیاوە زۆربەی دامەزراوە کارەباییەکان لەکار کەوتوون أولاً على نورث برس.