🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بۆ ماوەی چەند رۆژێک تونێلی دەربەندیخان چەند كاتژمێرێك دادەخرێت

سپێده‌ 2023/06/04 00:00

‎لە سبەینێ دوو شەممەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک، تونێلی دەربەندیخان لە سەعات ٠۸:٠٠ ی شەو تا ٠۷:٠٠ ی بەیانی دادەخرێت بەمەبەستی ڕاکێشانی کێبڵی کارەبا


هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە تونێلەکەدا دووبارە لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارتان دەکەین.


تونێلەکە بە رۆژ واتە لە ٠۷:٠٠ ی بەیانی بۆ ٠۸:٠٠ ی شەو کراوە دەبێت و دوای ئەو کاتە تونێلەکە بەربەست دەکرێت، لەو کاتانەی کە تونێلەکە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەکاربهێنن.


هاتوچۆی دەربەندیخان راشیگەیاند، بارهەڵگرەکان بەرۆژ دەتوانن تونێلەکە بەکاربهێنن بەڵام لە سەعات ٠۸:٠٠ ی شەو بۆ ٠۷:٠٠ی بەیانی نە ڕێگای سەرشاخ و نە تونێلەکە ناتوانن بەکاربهێنن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)