🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سپێده‌ 2023/06/04 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


ئەمڕۆ یەكشەممە 4/6/2023، فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە، کە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان (ژمارە کاتی)، دەتوانن سەردانی هەرسێ بنکەی پشکنین (گوێڕ، کەسنەزان، 32ی پارک) بکەن، خۆیان سەرپشکن چ سەنتەرێک کە نزیکە لێیانەوە، هەڵبژێرن."


لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە دوای پشکنینەکان، ئینجا بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، پێویستە شۆفێران سەردانی هاتوچۆ بکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)