🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتوو دیاری پێشکەشی، پێشکەشکار بەرنامەی گوڵڕەنگ دەکات

سپێده‌ 2023/06/03 00:00

دیجیتال میدیای سپێدە


دوای نیوەڕۆی شەممە 2023/6/3 غازی عەلی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتوو، پێشوازی کرد لە (هێرش حامد دەرهێنەر) و (زەهرا ڕەمەزان ئامادەکار و پێشکەشکار)ـی بەرنامەی گوڵڕەنگ کە لە شاشەی کەناڵی سپێدەوە پێشکەش دەکرێت.


لە دیدارەکەدا دوای بەخێرهاتنی گەرمیان، لێپرسراوی مەڵبەند دەسخۆشی کرد لێیان و ئەوەی خستەڕوو کە بەرنامەی گوڵڕەنک بۆتە وێستگەیەک بۆ خزمەتی ئافرەت و خێزانی کوردی و پەروەردەکردنی منداڵ و کچانی کورد.


هەروەها دەسخۆشی زۆری کرد لە ستافی بەرنامە بەبۆنەی ئەنجامدانی فێستیقاڵی تاجی گوڵڕەنک کە تێیدا زیاتر لە هەزار کچ ئامادەبوون و بڕیاری باڵاپۆشیان دا، دواتر درعی سوپاس و پێزانین لەگەڵ دیاری تایبەت پێشکەشی زەهرا خان کرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)