🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئیسپانیا.. نزیكەی هەزار منداڵ لەلایەن كەنیسەوە دەستدرێژی جنسیان كراوەتەسەر

سپێده‌ 2023/06/03 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


كەنیسەی كاسولیكی لەئیسپانیا ئاشكرایكردوە: هەندێك لە پیاوانی ئایینی وكارمەندانی كەنیسە تاوانی دەستدرێژی سێكسیان ئەنجامداوە لەسەر نزیكەی هەزار كەس لەماوەی 8 سەدەی رابردوودا.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرایكردوە: كەبەپێی لێكۆلینەوەیەك كەلەلایەن كۆنگرەی ئەساقیفەی كاسولیكی ئیسپانیا لەهەفتەی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، تێیدا ئاشكراكراوە: پیاوانی كەنیسە وكارمەندانی كەنیسە تاوانی جنسیان لەسەر نزیكەی هەزار منداڵ ئەنجامیانداوە و 927 لەو قوربانیانە ئەوەیان ئاشكراكردوە كەپیاوانی كەنیسە دەستدرێژیان كراوەتە سەر ومامەڵەی خراپیان لەگەڵ دا كردوە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردوە: زیاتر لە 99%ی ئەوانەی كە تاوانیان ئەنجامداوە نیوەیان پیاوانی ئاینین و 83% ی قوربانیانیش لەرەگەزی نێرینە بوونە، وبەرزترین ژمارەی حاڵەتەكانیش لەنێوان ساڵانی 1960 هەتا 1990 تۆماركراون.
بەپێی وتەی قوربانیان بێت، كەبەشی هەرە زۆریان لەرەگەزی نێرن، زیاتر لە 63%ی ئەو تاوانبارانەی كە دەستدرێژیان كردۆتە سەر منداڵان گیانیان لەدەستداوە و لەژیاندا نەماون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)