🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەرەسهێنانی بەفر لە پاکستان گیانلەدەستدانی 10 کەسی لێکەوتەوە

سپێده‌ 2023/05/27 00:00

بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر لە ناوچەی گیلگیت-بالتیستان لە پاکستان، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان لە نێودایە.


بەپێی هەواڵی رۆژنامەی The Tribune Express، لە رێڕەوی شەنتەری سەربە ناوچەی ئاستۆرە هەرەسهێنانی بەفر روویداوە.


رووداوەکە گیانلەدەستدانی لانیکەم ١٠ کەس و برینداربوونی ٢٤ کەسی لێکەوتووەتەوە کە ژن ومنداڵیشیان لە نێودایە.


کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.


کارەساتی هەرەسهێنانی بەفر لە ناوچەی گیلگیت-بالتیستان زوو زوو روودەدات.


ناوچەی گیلگیت-بالتیستان کە سی هەزار و ٢٥٠ مەتر لەسەر رووی دەریاوە بەرزە، بە درێژایی حەوت هەزار مەتر زیاتر لە ٥٠ چیای لێیە. هاوکات ناوچەکە پێنج لەو ١٤ لووتکەیەی جیهان کە لە هەشت هەزار مەتر بەرزترن لەخۆدەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)