🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

سپێده‌ 2023/05/27 00:00

هەرچەندە بریارە بوو ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنێكی تایبەتدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بدات بۆ ساڵانی 2023 ـ 2024 ـ 2025، بەڵام دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.


شاخوان عەبدولڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: دانشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی بۆ ئەمرۆ شەممە ئەنجام نادرێت وبۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.


راشیگەیاند: پێویستە ماددەكانی 13 و 14 لەپرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق كە تایبەتن بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كردستان، راستكردنەوەیان بۆ بكرێت و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە.


لەكاتێكدا، محمد حلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ رۆژی شەممە رێككەوتی 27ی ئایار، وەك رۆژی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی دیاریكراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)