🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر نووسینگەی ئەورووپای رۆژنامەی سەباح و دوو رۆژنامەوانیی دەستگیر کرد

سپێده‌ 2023/05/17 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر نووسینگەی فرانکفۆرتی رۆژنامەی سەباح کە ناوەندی هەواڵەکانی ئەورووپای رۆژنامەکەیە و دوو رۆژنامەوانی دەستگیر کرد.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی رۆژنامەی سەباح-ەوە بەدەست گەیشتوون پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئیسماعیل ئەرەل و جەمیل ئاڵبای و نووسینگەی ئەورووپای رۆژنامەی سەباح و دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و تەلەفۆنەکاندا گرتووە.


هێشتا زانیاریی تەواو نەدراوە کە داخۆ بە چ مەبەستێک هەڵکوتانەسەرەکە ئەنجام دراوە.


زاندراوە بەمەبەستی ئازادکردنی دوو رۆژنامەوانەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و رێکخراوە پیشەیییەکان هاتوونەتە سەر هێڵ.


بەپێی زانیاریی سەرچاوە دیپلۆماتییەکان دەستگیرکردنی ئەم دوو رۆژنامەوانە پێشێلکردنی ئازادیی کاری میدیایییە و ئەمەیش بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەڵمانیا گەیەندراوە.


سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم رووداوە لە ئەنقەرە و لە بەرلین سەرکۆنە کراوە، تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بەم جۆرە مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەواناندا قبوڵکراو نییە و بەمەبەستی ئازادکردنی رۆژنامەوانەکانیش لەسەر ئاستی بەرزدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەڵمانیا بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)