🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پڕۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانی لە تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سپێده‌ 2023/05/14 00:00

ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ و ئەندامانی خولی ٢٨مین پەرلەمان لە تورکیا دەستی پێ کرد.


کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە پرۆسەکەیش تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوامی دەبێت.


لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ ھەزار و ٨٤٣ دەنگدەرکە تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە و لەو ژمارەیە چوار ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار و ٦٧٢یان بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن.


لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ١٩١ ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و ٩٤ بنکەی دەنگدان دابەشکراون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)