🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

"پەرلەمانی عێراق رێككەوتنێكیان كردوە لەبارەی زیاتركردنی گۆژمەی گەشەپێدانی هەرێمەكان"

سپێده‌ 2023/05/13 00:00

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوە: پەرلەمان رێككەوتنێكیان كردوە لەبارەی زیاتركردنی گۆژمەی گەشەپێدانی هەرێمەكان بۆ پێنج ترلیۆن دینار لەبودجەی گشتی دا.


موحەمەد قوتەیبە، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: گۆژمەی گەشەپێدانی هەرێمەكان، بودجەی هەرە گرنگی پارێزگاكانە، بەوەی دەبێتە بزوێنەری راستەقینەی پرۆژەكان وئاوەدانكردنەوە ودابینكردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی، وگوتی: ئەوەی لەبودجەی گشتی دا دابینكراوە، شتێكی دیاریكراوە وپێداویستییە راستەقینەكانی پارێزگاكانیش پڕناكاتەوە.


ئاماژەی بەوەشكردوە: سێ‌ ئەگەری سەرەكی هەن كەوایكردوە پەرلەمان هانبدات بۆ زیاتركردنی داهاتی گەشەپێدانی هەرێمەكان بۆ پێنج ترلیۆن دینار، لەوانەش بەردەوامیدان بەپرۆژەكان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)