🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی كرد

سپێده‌ 2023/05/04 00:00

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 4/5/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز (لاهور شێخ جەنگی ) و شاندێكی یاوەری كرد .


لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا .


لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وێڕای بەخێرهێنان، جەختی كردەوە لەسەر زەرورەتی چاككردنەوەی دۆخی ناوخۆی هەرێم و چارەسەری ئاشتیانەو یاسایی كێشەكان.. هەروەها رایگەیاند كە یەكگرتوو لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە كاتی خۆیداو بەسازكردن و ئامادەكردنی زەمینەی سەرخستنی پرۆسەكە.


بەرێز لاهور شێخ جەنگی سوپاسی خۆی راگەیاند و تەئكیدی كردەوە لە سەركۆشش بۆ سەقامگیری و ئارامی هەرێم و هاوكاری هەموولایەنەكان بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان.


 



بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)