🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەرلەمانی عێراق لەهەوڵی زیادكردنی بڕگەیەكە بۆ پابەندكردنی هەرێم بەڕادەستكردنی داهاتەكانی نەوت

سپێده‌ 2023/05/04 00:00

لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: لەهەوڵی زیادكردنی بڕگەیەك داین بەپابەندكردنی هەرێم بۆ رادەستكردنی داهاتەكانی نەوت بەحكومەتی ناوەندی.


سوهەیلە سوڵتانی ئەندامی لیژنەی نەوت لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوە: تەواوی لایەنە سیاسیەكان لەگەڵ بریارەكانی دادگایی فیدراڵین لەبارەی رادەستكردنی داهاتەكانی هەرێم بۆ حكومەتی ناوەندی، ئەگەر بێت وهەرێم داهاتەكانی نەوت وغاز رادەست نەكات.


سوڵتانی ئاماژەی بەوەشكرد: لەپەرلەمان هەوڵدەدرێت بۆ زیادكردنی بڕگەیەك كەتێیدا هەرێمی كوردستان پابەند دەكرێت بە رادەستكردنی داهاتەكانی نەوت بەحكومەتی ناوەندی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)