🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین بە‌شداریكرد لە‌كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق

سپێده‌ 2023/05/03 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


ئە‌مڕۆ 2-5-2023 دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌ندامی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق به‌شداریكرد له‌ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی كه‌ سێ ته‌وه‌ره‌ی له‌ خۆ گرتبوو:


1- دابین كردنی بودجە‌ بۆ قە‌رە‌بووكردنە‌وە‌ی پارێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌ لە‌چوارچێوە‌ی یاسای زیندانە‌ سیاسیە‌كانی عێراق ھە‌مواركراوی ساڵی 2013.


2- بۆ داكۆكیكردن لە‌جێگە‌ كردنە‌وە‌ی گرێبە‌ستە‌ كاتیە‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئە‌وە‌ی بكرێن بە‌گرێبە‌ستی ھە‌میشە‌یی كە‌ ژمارە‌یان 3027 كە‌سە‌ لە‌ھە‌موو عێراق بە‌شێكی زۆریان لە‌ھە‌رێمی كوردستانن ..


3- بۆ دابین كردنی بودجە‌ی پێوسیت بۆ تە‌واوكردنی خولی دیبلۆماسی، وە‌ دامە‌زراندنی دیبلۆماسیە‌ نوێیە‌كانی وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی عێراق كە‌ناسراو بە‌خولی ژمارە‌ (28)ـی دیبلۆماسی لە‌وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)