🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی باڵای كاسبكارانی يەكگرتوو: پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئاراستەي کرێکارانی كوردستان دەکەين

سپێده‌ 2023/05/01 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


له‌ 1 ئایاری رۆژی جیهانی كرێكاران ئەنجومەنی باڵای كاسبكارانی يەكگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت،" پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئاراستەي کرێکارانی كوردستان دەکەين و دەستی ماندوويان دەگوشين".


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێکاراندا
سڵاو و بەرەکەتی ئیلاهی بۆ سەرجەم زەحمەتکێشانی بواری ئاوەدانی



لەڕۆژی جيهانی كرێكاراندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئاراستەي کرێکارانی كوردستان دەکەين و دەستی ماندوويان دەگوشين، كرێكاران زامنی پێشکەوتن و بەردی بناغەی ئاوەدانی و ئەندازیارانی مەیدانی بيناسازی و بەرەوپێشبردنی کەرتە جۆراو جۆر و جياوازەكانی ژیانی گشتين، بۆیە پێویستە بايەخدان بە توێژی كرێكاران و دەستەبەركردنی مافەكانيان، لە ئەولەوییەتی حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا بێت، خەمی زياتريی بژێوی و پاراستنی سەلامەتيان ئەرکی بنچینەیی حكومەتە و نابێت بەهيچ جۆرێك فەرامۆش بكرێت.


خوای گەورە پشتیوان و یارمەتیدەری كرێکاران بێت لە دەستەبەرکردنی ئارامی و ئاسايش و دەرفەتی كار و سەلامەتيان لە هەر ميحنەت و كارەساتێك، بەهيوای ئايندەيەکي باشتر و ژیانێکی دەستەبەرکراوتر بۆ هەموان.
سەربەرز و سەلامەت بن .



ئەنجومەنی باڵای كاسبكارانی يەكگرتوو
1/ ئاياری / 2023

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)