🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دانیمارك كشانەوەی سەرجەم سەربازەكانی لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند

سپێده‌ 2023/04/24 00:00

وەزارەتی بەرگری دانیمارك، لە بەیاننامەیەكدا، ئەمڕۆ یەكشەممە، كشانەوەی سەرجەم سەرباز و كارمەندە سەربازییەكانی لە عێراق و سوریای ڕاگەیاند كە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعشیان كردووە.


لە ڕاگەیەندراوەكەی بەرگری دانیماركدا هاتووە: "سەركردایەتی سەربازی بڕیاری كشانەوە و گەڕانەوەی بۆ دانیمارك داوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ژمارەی داعش بە ڕادەیەك كەمیكردووە كە پێویستیەكی بەپەلە بە بەشداریی ئێمە نییە، و هەروەها چونكە پێویستمان بە هێزەكانمانە لە وڵاتەكەماندا”.


پێشتر میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، ناتۆ بەهۆی شەڕی ئۆكرانیا پێداچوونەوە بە سیاسەتی بەرگری خۆی دەكات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)