🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەماس هۆشدارییەكی توند دەداتە ئیسرائیل

سپێده‌ 2023/04/23 00:00

بزووتنەوەی "حەماس"ی فەلەستینی، ڕۆژی یەكشەممە، هۆشداریدا لەوەی گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ سیاسەتی تیرۆركردن لە دژی سەركردەكانی گرووپە فەلەستینییەكان، "وەڵامێكی گەورەتر و فراوانتری بەرخۆدان" بەدوای خۆیدا دەهێنێت.



ئەمەش لە لێدوانێكی حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەكەدا هات، دوای ئەوەی كەناڵێكی ئیسرائیلی باسی لەوە كرد كە دامەزراوەی ئەمنی لە ئیسرائیل ستراتیژی و سیاسەتی تیرۆركردنی سەركردەكانی كوتلە چەكدارەكانی فەلەستینی هێناوەتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.



حازم قاسم وتی، "هەڕەشەكانی داگیركەر بۆ چالاككردنی سیاسەتی تیرۆركردن، هەوڵێكی شكستخواردووە بۆ بەرزكردنەوەی وێنەی خۆی دوای پەرەسەندنی شۆڕشی گەلەكەمان و فرەیی بەرەكانی چالاكیی بەرخۆدان".



ئاماژەی بەوەشكرد، دەستی دوژمن ئازاد نییە لە مومارەسەی تیرۆری خۆی و وەڵامدانەوەی بەرخۆدان بۆ هەر گەمژەیییەك لەوە گەورەتر و فراوانترە كە چاوەڕێی دەكات.
قاسم لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆمان دژ بە داگیركاری دەدەین و لەو هەڕەشانە ناترسین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)