🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

له‌ ئێران كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت بۆ زیادكردنی مووچه‌كانیان مانیان گرت

سپێده‌ 2023/04/23 00:00

له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شارەکانی ئێران، کرێکارانی كه‌رته‌ پیشەسازییەکانی نەوت، گاز، پترۆکیمیایی و پۆڵا، به‌كۆمه‌ڵ مانیان گرتووه‌.


کرێکاره‌كان کە به‌ زیادکردنی مووچە به‌رێژه‌ی لەسەدا ٢٧ لەلایەن حکوومەتەوە، قایل نیین، دوای بانگه‌وازی سەندیکاکان و "ئەنجوومەنی رێکخستنی ناڕەزایەتییه‌كانی کرێکارانی گرێبه‌ستی نەوت" ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد.


بەپێی ئەو دیمه‌نانه‌ی لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوکراونەتەوە، کرێکارانی گرێبەست کە لە كه‌رته‌ پیشەسازییەکانی نەوت، گاز، پترۆکیمیایی و پۆڵا لە شارەکانی عەسه‌لویە، دێهلۆران، نەیریز، گه‌چساران و کانگان کار دەکەن کە گرنگترین شارە پیشەسازییەکانی باشووری ئێرانن، لە دوێنێوە کارەکانیان جێهێشتووە و كاریان نه‌كردووه‌.


کرێکاران خوازیارن مووچه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی لەسەدا ٧٩ زیاد بکرێت و بژێوی ژیانیان باشتر بكرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)