🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوو پلەداری سەربازیی عێراق لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

سپێده‌ 2023/04/23 00:00

بە فەرمانی وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی باکووری بەغدا و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە، بەھۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە و رەوانەی لێکۆڵینەوە کران.


وەزارەتی بەرگریی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی، سابت عەباسی بنکەی تاجی بەسەرکردەوە و تیایدا ئەوە بینیوە کە ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیاندا کەمتەرخەمیان کردووە.


راشیگەیاندووە کە لەبەر ئەوە بە فەرمانی وەزیری بەرگریی، فەرماندەی بنکەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە و رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.


لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە ناوی ئەو پلەدارە سەربازییانە نەکراوە کە دوورخراونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)