🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

سپێده‌ 2023/04/20 00:00

دیجیتال میدیای سپێدە


بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو دەكاتەوە :


هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە خۆمان و سەرجەم خەڵکی کوردستان و عيَراق و ئومەتی ئیسلام پیرۆز ئەکەم، داواکارم لەخودای پەروەردگار نوێژو ڕۆژو و بەخشین و چاکەکانی هەمولایەکمان لێ قەبوڵ بکات و شیفای نەخۆشانمان بدات و کۆچکردوانمان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات وبمانگێڕێ لە بەرکەوتوانی لێبوردنی گشتی ڕەمەزان..


هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە بکەین بەبۆنەی ئاشتەوایی و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی و وێستگەی سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان بەسەر هەموو بەرژەوەندیە شەخسی و حزبیەکاندا ،


وڵات و نیشتمان و میللەت چاوەڕێی هیممەتی بوێرانەی دڵسۆزانە بۆ چاکسازیەکی ڕیشەیی و دەربازکردنیان لە ژیانی سەخت وبێکاری و بێ خزمەتی و بێ منەتی ،
جارێکیتر جەژنی پیرۆز لە ھەموو لایەک پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان خۆشی وکامەرانی بێ ..

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)