🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بازرگانی عێراق: پێنجشەممە بەشە خۆراكێكی تر دابەش دەكەین

سپێده‌ 2023/04/18 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەشەخۆراكێكی تر بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت و كۆمەڵێك مادەی خۆراكی لەخۆ گرتووە، كاتی دابەشكردنەكەشی رۆژی پێنجشەممە دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: دەستپێكردنی چوارەمین ژەمی سەبەتەی خۆراك ڕادەگەیەنین كەڕۆژی پێنجشەممە دەست پێ دەكات.


لەم بارەیەوە ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەكرد: رۆژی پێنجشەم 20ـی نیسان دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراكی ساڵی 2023 دەكرێ‌.


ئەوەشی خستەڕوو: كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك، ئامادەكارییە لۆجستی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستەیەی دابین كراوە بۆ سەبەتەی خۆراك لە كۆگەكانیدا، هەروەها هەموو ئەو هاووڵاتییانەی كە سیستمی كارتی بەشەخۆراكی هەیە سوودمەند دەبن.


ڕوونیش كراوەتەوە: سەرجەم ستافەكانی پارێزگاكانی عێراق، لە ڕۆژانی جەژنیشدا لە كار دەبن بۆ گەیاندنی سەبەتەی خۆراك بە شارەكان و دواتر دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، هەروەها دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەبێ‌ كەموكوڕییە و سەرجەم مادە خۆراكییەكانی ئامادە كراوە.


باس لەوەشكراوە: مادە خۆراكییەكان بۆ ئەو مانگە بریتین لە نیسك و لەتكەنۆك و فاسۆڵیا و برنج و شەكر و زەیت و ئاوەتەماتە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)