🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە یەکەم رۆژی پێکدادانەکان سووداندا 56 کەس کوژراون و 595 کەس برینداربوون

سپێده‌ 2023/04/16 00:00

لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە لە سوودان، ٥٦ مەدەنی کوژران.


لیژنەی ناوەندی پزیشکانی سوودان لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان، ٥٦ مەدەنی کوژران و ٥٩٥ کەسیش برینداربوون.


لیژنەی ناوەندی پزیشکانی سوودان داوای کردووە، دەستبەجێ ژیرانە کێشەکان چارەسەر بکرێن و پێکدادانەکان رابگیرێن، هەروەها رێڕەوی ئاسایشپارێزراو بکرێتەوە بۆ گواستنەوەی گیرخواردن بۆ ناوچەی پارێزراو و گەیاندنی فریاگوزاری سەرەتایی بە برینداران و دەستبەسەرکراوانیش ئازاد بکرێن.


ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا بخرێتە سەر سوپا، ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو هێزەی بەدوای خۆیدا هێنا و دوێنێ ناکۆکییەکان گەیشتنە ئەوەی هێز بەرامبەر یەکتر بهێنن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)