🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قەتەر و بەحرێن بڕیاریان دا پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیان ئاسایی بکەنەوە

سپێده‌ 2023/04/13 00:00

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی قەتەر بڵاوی کردەوە، دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی چاودێری قەتەر و بەحرێن گەیشتووەتە ئەنجام.


لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە سکرتاریەتی ئەنجوومەنی هەماهەنگی کەنداو لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوە چوو، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی ئەمنی و لیژنەی هاوبەشی یاسایی تاوتوێ کرا.


هەردوولا بڕیاریان دا بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و پێشخستنیان لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەرێتی، سەربەخۆیی، پاراستنی یەکپارچەیی خاک و هاوسێیەتی باش.


لە میانی لووتکەی عولا لە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەریەک لە سعوودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن لە سعوودیە بڕیاریان دا کۆتایی بەو بایکۆتە بهێنن کە زیاتر لە سێ ساڵ بوو خستبوویانە سەر قەتەر، بەڵام بەهۆی چارەسەرنەکردنی ژمارەیەک کێشە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان دۆحە و مەنامە دوا کەوت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)