🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە کۆیە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 50 ملم باران باریوە

سپێده‌ 2023/04/13 00:00

سپێدە-مادح جمال


بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی دوێنێ ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد، لە كۆیە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردو 50ملم باران باریوە


یوسف سلیم بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کۆیە بە سپێدەی ڕاگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردو 50ملم باران لەشاری کۆیە باریوە بەمەش کۆی گشتی ڕێژەی باران بارین لەئەمساڵدا گەیشتە 517 ملم


ئەمەش لەكاتێكدایە لەساڵی ڕابردو تاکۆتایی وەرزی باران بارین ڕێژەکە گەیشتبوە382ملم

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)