🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بارانبارین لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کردەوە و کەشناسیش هۆشداری داوە

سپێده‌ 2023/04/12 00:00

- بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان دەبارێت و ھۆشداریشی لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو داوە.

درەنگانی شەوی رابردوو، شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و تا بەرەبەیان بەردەوام بوو، بەڵام لە کاتەکانی بەیانییدا، جارێکی بارانبارین دەستی پێ کردەوە.


ماوەی دوو رۆژە، بەشی پێشبینییەکانی کەشوھەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشداریداوە لە روودانی لافاو و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە پەیوەندارەکان چەندین رێنماییەکان دەرکردووە.


شەوی رابردوو، پارێزگار و بەشێک لە وەزیرە پەیوەندارەکان بەشێوەیەکی ئۆنڵاین کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دەوامی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی بارانبارینەوە و دواتر بڕیاردرا کە دەوام ئاساییە و دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری زانکۆکان و پەروەردەکان بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بڕیار بدەن.


پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو رایگەیاند کە لەماوەی ساڵی رابردوودا، کۆمەڵێک رێوشوێن بۆ بەرگرتن لە لافاو گیراوەتەبەر و تا ئێستا بارانێکی زۆر باریووە و ھیچ رووداوێکی نەخوازراو لە ھیچ جێگایەک رووینەداوە و تەواوی تیمەکانی حکوومەت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ھێزی پێشمەرگە و دەزگاکانی ئەمنیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.


زانکۆی چەرموو بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە پشووی فەرمیی لە زانکۆکە راگەیاند، ھاوکات لەسەر ئاستی عێراقیش ھەریەک لە پارێزگارەکانی نەینەوا و کەرکووکیش بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە، پشووی فەرمییان لە پارێزگاکە راگەیاند.


بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان دەبارێت و ھۆشداریشی لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو داوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)