🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لەهێرشێكی چەكدارییدا لەئەمریكا پێنج كەس كوژران

سپێده‌ 2023/04/11 00:00

لەئەنجامی تەقەكردن لەبانكێك لەشاری لویڤیڵ لەویلایەتی كێنتاكی ئەمریكا، پێنج كەس كوژران.


پۆلیسی میترۆی لویڤیڵ بڵاویكردەوە: بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس بەرەنگاری "چەكدارێكی چالاك" لەناو بانكی ئۆڵد نەیشناڵ لەناوەندی شارەكە بوونەتەوە.


بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لەئەنجامی هێرشەكەدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە وشەش كەسی دیكە برینداربوون كەیەكێكیان پۆلیسە. پۆلیس ئاشكرایكرد: هێرشبەرەكە كوژراوە.


پۆلیسی میترۆی لویڤیڵ بەمیدیا لۆكاڵییەكانی راگەیاندووە: هێشتا نازانرێت هێرشبەرەكە چۆن كوژراوە وئاماژەی بەوەكرد: لەئێستادا هیچ مەترسییەك بۆ سەر ژیانی خەڵك لەئارادا نییە. لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە چەكدارییەكە بەردەوامن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)