🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو هۆشداری ده‌دات

سپێده‌ 2023/04/10 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


ئەمڕۆ دووشەممە 10-4-2023 پارێزگاری هه‌ولێر ڕێنمایی بەپەلەی بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایدەگەیەنێت:


هاوڵاتی بەڕێز:


لە پێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت، لە کاتی هەستکردن بە مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو.


پێش روودانی لافاو پیوستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:


یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانی کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسی لافاو.


دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان.


سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت.


چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی کە مەترسین لەکاتی دروست بوونی لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە.


لەکاتی ڕوودانی لافاو چی دەکەیت؟


یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.


دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵه‌وه‌تان.


سێیەم/ شوفێری نەکردن.


چوارەم/ دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)