🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە ئەمریکا دوو هێلکۆپتەری سەربازیی کەوتنەخوارەوە و قوربانی لێکەوتەوە

سپێده‌ 2023/03/30 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


لە ویلایەتی کنتاکی ئەمریکا و لە میانی مەشقی سەربازی ئاساییدا، دوو هێلکۆپتەری سەربازیی کەوتنەخوارەوە.


ئەو دوو هێلکۆپتەرە لە جۆری "HH-60 Blackhawk" و سەربە لیوای ١٠١ی هێزە ئاسمانییەکانی ناوچەی تریگ کاونتریی ویلایەتەکە بوون و کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوو کەوتوونەتەخوار.


لیوای ١٠١ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە رووداوەکەدا حاڵەتی گیان لەدەستدان و بریندار بوون هەبوون، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەئێستادا گرنگی بەو سەربازانەی پەیوەندییان بە رووداوەکەوە هەبووە و خێزانەکانیان دەدەین".


لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)