🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئیسرائیل بوردومانی ئاسمانی بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامدەدات

سپێده‌ 2023/03/30 00:00

ئاژانسی هەواڵی سانایی سوری بڵاویكردەوە: هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل هێرشێكیان بۆ سەر چوار دەوروری دیمەشقی پایتەخت ئەنجامداوە وبەهۆیەوە دوو سەربازی سوری برینداركراون.


سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا، بۆ ئاژانسی سانا رایگەیاندوە: سەر لەبەیانیەكی زووی ئەمرۆ هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل هێرشی موشەكی لەجولانی داگیركراوەوە ئاراستەی چواردەوری شاری دیمەشقیان كردوە وبەشێك لەو موشەكانە لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریا خستوونەتە خوارەوە.


ئاماژەی بەوەشكردوە: بەهۆی ئەو هێرشە موشەكیەی ئیسرائیل دوو سەربازی سوریا برینداربون و زیانێكی ماددی زۆریشی هەبووە بۆ ناوچەكە.


لەسەرەتایی ئەم مانگەوە هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل بوردومانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان كرد وبەهۆیەوە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ لەخزمەتكردن دەرچوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)