🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی درووسبوونی قەرەباڵەغی لە بەدەستهێنانی "ئاردی خۆڕایی" لە پاکستان حەوت کەس گیانی لەدەستدا

سپێده‌ 2023/03/28 00:00

لە هەرێمەکانی خەیبەر پختونخوا و پەنجاب-ی پاکستان بەهۆی ئەو قەرەباڵەغییەی کە لە دابەشکردنی ئاردی خۆڕایی لەلایەن حکوومەتەوە درووستبوو حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانییان ژن بوون و ژمارەیکی زۆریش برینداربوون.


 


بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان، راگەیاندنی حکوومەتی فیدڕاڵی کە بڕێکی سنووردار ئاردی بێبەرامبەر لە هەرێمەکانی خەیبەر پختونخوا و پەنجاب دابەش دەکات، قەرەباڵەغی و بێسەروبەری لێکەوتەوە.



لە شارەکانی موڵتان، موزەفەرگاه و فەیسەڵئابادی هەرێمی پەنجاب چوار کەس بەهۆی قەرەباڵەغییەوە گیانیان لەدەستدا.


 


هاوکات لە شارەکانی باننو و چارسەدەی هەرێمی خەیبەر پختونخوا-ش سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دوانیان ژن بوون.



بەپێی ئەو گرتە دیمەنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە ژمارەیەک زۆری خەڵک دەبینرێت کە چوونەتە سەر بارهەڵگرەکان و هەوڵ دەدەن ئارد ببەن و ژمارەیەکیش خۆیان بە بارهەڵگرەکە کە لە رۆیشتندایە هەڵواسیوە و ئارد فڕی دەدەنە خوارەوە.



لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، نارەزایەتی لە بەرامبەر حکوومەت و پۆلیس بەهۆی ئەوەی رێوشوێنی پێویستیان لە دابەشکردنی ئارددا نەگرتووەتەبەر نیشاندرا.
پێشتر رۆژی ٨ی کانوونی دووەم لە هەرێمی سیند-ی پاکستان بەهۆی قەرەباڵەغی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکان بۆ وەرگرتنی ئارد کە حکوومەت بە نرخی کەمکراو دەیفرۆشت، کەسێک گیانی لەدەستدابوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)