🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عێراق لە مانگی شوباتدا بە بەھای زياتر له‌ 7 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

سپێده‌ 2023/03/26 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە مانگی شوباتدا، ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار و ٦١٠ بەرمیل ھەناردەکراوە و کۆی گشتیی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن و ٧٠٤ هەزار دۆلار.


وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی رابردوودا ھەناردەکراو، ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار و ٦١٠ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن و ٧٠٤ هەزار دۆلار.


باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی شوباتدا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٩ ملیۆن و ١٤٠ ھەزار و ٤٤٨ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٨٣٤ ھەزار و ٣٩٣ بەرمیل.


لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی شوباتدا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (٧٦،٥٥٦) دۆلار فرۆشراوە.


داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی کانوونی دووەمدا، حەوت ملیار و ٦٩٠ ملیۆن دۆلار بووە.


بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی شوباتدا بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمدا، ٦٢٨ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)