🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای سووریا و چه‌كدارانی تەحریری شامدا 10 کەس کوژران

سپێده‌ 2023/03/24 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


ئه‌مرۆ هەینی، 24ـی ئاداری 2023، سەرچاوە ناوخۆیه‌كانی سووریا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا، 5 له‌ چەکدارانی تەحریری شام و پێنج له‌ سەربازانی سوپای سووریا کوژراون.

شه‌ره‌كه‌ لەدوای ئەوە هات کە ئەندامانی گرووپەکە چوونەتە نێو پارێزگای حەلەبەوە و هه‌روه‌ها جگە لەو 10 کوژراوانه‌، 10 چەکداری گرووپەکە و 6 سەربازی سوپای سووریاش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیک لە چه‌كدارانی تەحریری شام رایگەیاند، چەکدارەکانی هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی سوپای سووریا و "پێگەکانی دووژمنیان گەمارۆ داوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوشتوون و بریندار کردوون."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)