🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان: "پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە"

سپێده‌ 2023/03/21 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لیژنەی بینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان لەگەڵ بانگی مەغریب چاودێری بینینی مانگیان کرد و بەھۆی نەبینینییەوە، بڕیاردا کە سبەی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت.


بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، زێندین مەولوود لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە شار و شارۆچکەکان کۆبوونەوە و به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان، بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مانگ له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینراوه‌'.


زێندین مەولوود گوتیشی: "بۆیە رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە و داوا لە خوای گەورە دەکەین ھێز و توانامان پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەم مانگە بەخێر و خۆشی بەڕێبکەین".


ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەڕێوەبەری ئیرشادی ئاینی لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، شێخ ئیبراھیم بەرزنجی جەختی لەوەکردەوە کە تەواوی مزگەوتەکان پابەندی ئەو کاتانەبن کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیارییکردووە، ھاوکات ئەوەیشی خستەڕوو کە ھەر رێوڕەسمێک لە ھەر مزگەوتێک بەڕێوەبچێت، ئەوا پێویستە پێشتر رەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەرگرتبێت.


هاوکات دیوانی وەفی سوننە لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نەتوانرا مانگ ببیندرێت، بۆیە سبەی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)