🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

كازمی تێوەگلانی كابینەكەی لە دزی سەدە رەتدەكاتەوە

سپێده‌ 2023/03/05 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێدە


نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق سەرسوڕمانی خۆی بۆ دەركردنی فەرمانی دەستگیر كردن بۆ چەند بەرپرسێكی حكومەتی پێشوو راگەیاند و داوای لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و شەفاف و دادپەروەرانە دەكات.


لەمبارەیەوە نوسینگەی كازمی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكانەوە بە سەرسوڕمانەوە هەواڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیر كردن بۆ چەند بەرپرسێكی حكومەتی پێشوو بڵاوكراوەتەوە.


ئاماژە بەوەشكراوە :هەموان دەزانن كە لە هەفتەكانی سەرەتادا نوسینگەی كازمی داوای لە سەرجەم لایەنە تایبەتمەندەكان كرد لێكۆڵینەوە لە مەلەفی ئەمنیدارێتی باج بكەن و دوای گرتنەبەری رێوشوێن حكومەتی پێشوو سەرەداوەكانی ئەو مەلەفەی ئاشكرا كرد و تۆمەتبارانی رادەستی دادگا كرد و هەموو وردەكاریەكیشی خستە بەردەم رای گشتی، لەكاتێكدا ئەو مەلەفە بۆ سەردەمانێكی پێش پێكهێنانی حكومەتەكەی كازمی دەگەڕێتەوە.


نوسینگەی كازمی پێشی وایە، ئەو كەسانی ناویان وەك تۆمەتبار هاتووە و بەبێ‌ لێكۆڵینەوە تۆمەتبار كراون لەكاتێكدا بەهەموو شێوەیە بەرپرسیارێتی یاسایی خۆیان جێبەجێ كردووە، دەریدەخات كە هاندەری سیاسی لە پشتەوەیە و هەوڵدانە بۆ شاردنەوەی تاوانبارە راستەقینەكان و بەئامانجگرتنی ركابەرە سیاسیەكان.


ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر بڵاوكرایەوە كە دەستەی نەزاهەی عیراق فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ چەند بەپرسێتی حكومەتی پێشوو دەركردووە، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانیان لە دزی سەدە كە تێیدا 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمانەتی باج لەلایەن چەند كەس و كۆمپانیایەكەوە دزرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)