🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مامۆستایەکی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراو اقرٲ پلەی یەکەمی لەسەرئاستی عێراق بەدەستهێنا

سپێده‌ 2023/03/05 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


مامۆستایەکی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراو اقرٲ توانی پلەی یەکەم لەسەرئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.


دوو مامۆستای رێکخراوی اقرأ کە لەبەرکاری تەواوی قورئانی پیرۆزن لەسەرئاستی هەژدە پارێزگای عێراق پلەی یەکەم و سێ یەمیان لەتاقیکردنەوەی هەموو قورئانی پیرۆز بەدەستهێنا.


لەخولی بیست و یەکەمینی پێشبرکێی ساڵانەی (قارء الرافدین) کەلە لایەن کۆمەڵەی ئادابی ئیسلامی لەپارێزگای ئەنبار بەرێوە دەچێت بۆ لەبەرکردن و خوێندنەوەی قورئان .


لە پێشبرکێی ئەمسالدا بیست لەبەرکاری قورئان بەنوێنەرایەتی پارێزگاکانیان بەشداریان کرد و هەریەک لە مامۆستا بەختەوەر بەهادین بەنوێنەرایەتی پارێزگای هەلەبجەو مامۆستا کریار حسن بەنوێنەرایەتی پارێزگای دهۆک لە پێشبرکێکەدا بەشداریان کرد، دوای بەرێوەچونی تاقیکردنەوە یەک لەدوایەکەکان توانیان پلەی یەکەم و سێ یەم لەسەرئاستی عێراق بۆ لەبەرکردنی هەموو قورئانی پیرۆز بەدەست بهێنن.
مامۆستا بەختەوەر بەهادین یەکەم لەسەر ئاستی عێراق
مامۆستا کریار حسن سێ یەم لەسەر ئاستی عێراق

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)