🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك كۆماری عێراق: حكومەت پرسەكانی گۆڕانی ئاووهەوای زۆر بە جیددی وەرگرتووە

سپێده‌ 2023/03/02 00:00

سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولـلەتیف رەشید لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی گرووپی پەیوەندی لەسەر ئاستی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی بێ لایەن كە لە ئازەربایجان ئەنجامدەدرێت رایگەیاندووە"بەرپرسیارێتی هەمووانە لە رێگای دانانی سیاسەتێكی دانایی و تەرخانكردنی بودجەوە، هەوڵی چارەسەركردنی هۆكارە بنەڕەتییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا بدەین".


عەبدولـلەتیف رەشید باسیلەوەشكردووە كە دوای ماوەیەكی زۆر لە ململانێ، جەنگ و شەڕی دژبە تیرۆر، ئێستا ئاسایش و ئاشتی لە عێراقدا بەرقەرارە و راشیگەیاندووە "عێراق پشكی دادپەروەرانەی خۆی لە زیانە گیانی و ماددی شەڕ و وێرانكاریدا بەركەتووە، بۆیە پێویستە ئێستا، دەرفەتی زیاتر بۆ ئاشتی بڕەخسێنین."


عەبدولـلەتیف رەشید راشیگەیاندووە كە عێراقی نوێ كار دەكات لەپێناو پتەوتركردنی پەپوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی درواسێ، ئەوەیش لەسەر بنەمای رێزگرتن و گوتوویەتی: "ئەركی سەرشانی هەمووانە هەوڵی پتەوتركردنی ئاشتیی و سەقامگیریی، پاراستنی ژینگە و هەمەجۆركردنی سەرچاوە ئابوورییەكان بدەین".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)