🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمپانیای (HD BOX) ڕونکردنەوەیەک بڵاوده‌کاته‌وه‌ لەسەر وەستانی پەخشەکەی

سپێده‌ 2023/02/28 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


کۆمپانیای (Live Dream) خاوەنی بڕاندی (HD BOX) له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ینێت كه‌،" لە ڕێکەوتی (٢٦/٢/٢٠٢٣)لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پەخشی کۆمپانیاکەمانیان ڕاگرتووە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت".


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:


بۆ/ سەرجەم میدیای بینراو و بیستراو و نووسراو
بۆ/ سەرجەم بەشداربووانی HD BOX
بابەت/ڕوونکردنەوە


دوای سڵاو و ڕێز…
ئێمە وەکو کۆمپانیای (Live Dream)کە خاوەنی بڕاندی (HD BOX)ین بۆ پەخشکردنەوەی پەخشی کەناڵە ناوخۆیی و بیانییەکان، هەروەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی (٢٦/٢/٢٠٢٣)لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پەخشی کۆمپانیاکەمانیان ڕاگرتووە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت، بەشداربووانی کۆمپانیاکەمان لە پارێزگای سلێمانی و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم میدیاکانی ڕاگەیاندن و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەینەوە کەوا کۆمپانیاکەمان خاوەنی


١-مۆڵەتی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆیە بە بڕیاری ژمارە(١١٦٥٧)لە ڕێکەوتی (١٢/٧/٢٠١٧) .


٢- مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە/بەشی یاسایی بە بڕیاری ژمارە (١١٠٨)لە ڕێکەوتی (٦/٨/٢٠١٨)مۆڵەتی فراوانکردنی پەخشی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان.


٣-مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە /بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر بە ژمارە (١٢/آ)لە ڕێکەوتی ٢٣/٨/٢٠٢٢تا ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٣).


و کۆمپانیاکەمان لە ژێر یاساو ڕێنمایی بەرێوبەرایەتیەکانی میری کار دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی پەخشی کەناڵە ناوخۆیی و بیانیەکان و ساڵانە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان باج دەدات بە بەرێوبەرایەتیەکانی باج لە هەرێم و بارەگای سەرەکیی کۆمپانیا لە شاری هەولێرە و تۆمارە لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان و تۆماری کۆمپانیاکانی هەولێر، و هەروەها کۆمپانیا بۆ ڕایی کردنی کارەکانی لقی کۆمپانیای کردۆتەوە لە بەڕێوبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و دهۆک، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە بە ناڕەوا ئاڕاستەی کۆمپانیاکەمان دەکرێت و بە بەشدابووانمان و میدیاکان ڕادەگەیەنین کە ڕاگرتنی پەخشی کۆمپانیاکەمان لە پارێزگای سلێمانی بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و لەکاتی ئێستادا کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەین و بەزووترین کات پەخشی کۆمپانیاکەمان دەگەڕێتەوە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری. و هەموو بەشداربووه خۆشەویستەکانمان دڵنیا دەکەینەوە کە قەرەبوو دەکرێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)