🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تونس.. ناڕەزاییەك لە 5 ویلایەت بەڕێوەچوو دژی خراپی دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی

سپێده‌ 2023/02/25 00:00

 


 


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


ڕۆژی شەممە، لە 5 ویلایەتی تونس ناڕەزاییەك بەڕێوەچوو كە بەپێی ئاژانسیی ئەنادۆڵ هەزاران كەس بەشدارییان تیاداكرد لە دژی خراپی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.
ناڕەزایەتییەكان كە "یەكێتیی گشتیی تونس بۆ كار" داوایكردبوو لە ویلایەتەكان باجە، ئەلكاف، سیلیانا، قەفسە و مەهدیە ئەنجامدران .



لە وتارێكدا لە كاتی ناڕەزایەتییەكان لە باجە، سامی ئەلتەهری یاریدەدەری سكرتێری گشتیی "یەكێتیی گشتیی تونس بۆ كار" وتی: "دەبێت یەك دەست بین دژی ستەمكاری، و بەرەنگاریی دەبینەوەو لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكەین".
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش، هیچ لێدوانێك لەلایەن دەسەڵاتدارانی تونس بەرامبەر ئەم ناڕەزاییانە نەدراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)