🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكگرتوو لەپێشەوەی خەباتدایە دژی گەندەڵی

سپێده‌ 2023/02/18 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ قەزای سەیدسادق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18-2-2023 كە بەیاوەری شاندێك ئەنجامیدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ كەسوكاری پێشینانمان كۆبویەوەو لە دیدارێكدا ڕایگەیاند: ئێمە بەسەربەرزی یادی كۆچكردوانمان دەكەینەوە، كۆچكردوانمان خێریان جێهێشتوە و انشاالله خۆشیان بۆ بەهەشتی بەرین ڕۆیشتون و كۆچكردوانمان لەچاكەو خێری ئێمە بەشدارن و خاوەن فەزڵن و پەیوەندی ئێمە لەگەڵ كۆچكردوانمان بەمردنیان تەواو نابێت و بەردەوامین لەدوعای خێربۆیان.


هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین لەگەڵ كابینەی مەڵبەندو لقەكانی سەیدسادق كۆبویەوەو لەدیدارێكدا ڕایگەیاند: پێویستە یەكگرتووەكان لەپێشەنگی خزمەتكردن بن بەگەلی خۆیان، یەكگرتوو بووە بە ماركەی خزمەتگوزاری و پەروەردەی تاك و خێزان، یەكگرتوو چۆن لەسەرەتای نەوەدەكان بوو بە خزمەتكاری گەلی خۆی لەكاتی قەیران و لێقەومانەكاندا، ئێستاش هەر ئەو هێزەیە كە لەكاتی قەیرانەكان ئامادەیە بۆ خزمەت و هەڵمەتی هاوكاری بۆ براكانیان لە باكور و ڕۆژئاوای كوردستان بە نمونە.


ئەوەشی خستەڕوو: یەكگرتوو لە داكۆكی لەشوناسی گەلەكەمان ڕۆڵی گەورە دەبینێت و لەپێشەوەی خەباتدایە دژی گەندەڵی و دەبێ كادرانی ئێمە لە هەركوێیەكی كاردابن نمونەی نەوعی و خزمەتگوزاری و پەیامداریدا بن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)