🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

26 گومانلێکراو لەسەر کەمتەرخەمی و کەموکوڕی لە بینا رووخاوەکانی ماڵاتیا دەستگیرکركران

سپێده‌ 2023/02/14 00:00

لەسەر کەمتەرخەمی و کەموکوڕی لەو باڵەخانانەی لە پارێزگای ماڵاتیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون، ٢٦ گومانلێکراو دەستگیرکراون.


لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ماڵاتیا لەبارەی دۆزینەوەی کەمتەرخەمی و کەموکوڕی لەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە رووخان کە چەقەکانیان پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو و زیانێکی زۆری گیانیی و ماددی لێکەوتەوە، درێژەی هەیە.


لەژێر رۆشنایی لێکۆڵینەوەکان و لە یەکەم قۆناغدا لە کۆی ٤٠ گومانلێکراو کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، ٢٦یان دەستگیرکران.


رێکاریە یاساییەکان و کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)