🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە عێراق 79 بەرپرسی باڵا بەگەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن

سپێده‌ 2023/02/13 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی کانوونی دوومی رابردوودا، ٩٠ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ٧٩ بەرپرسی باڵا دەرکراوە.


دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، ١٩ فەرمانی دەستگیرکردن و ٧١ فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ٧٩ بەرپرسی باڵا دەرکراوە.


راشیگەیاندووە کە فەرمانەکان بۆ چوار ئەندامی خولی ئێستا و پێنج ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوو وەزیری پێشوو و دوو وەزیری پێشووتر، دوو بریکاری وەزیری ئێستا و دوو بریکاری پێشووی وەزیر و دوو بریکاری پێشووتری وەزیر، سێ پارێزگاری ئێستا، ١١ پارێزگاری پێشوو و سێ پارێزگاری پێشووتر، هەروەها بۆ ١٠ بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، ٢٦ بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، حەوت ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگا دەرکراون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)