🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی کونسڵخانەی تورکیای كرد

سپێده‌ 2023/02/07 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی شوباتی 2023 وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا خلیل ئیبراهیم ووته‌بێژی یه‌كگرتوو بەیاوەری شێخ فایق و د.محمد هاودیانی و م.عبدالعزیز هاشم سەردانی کونسلخانەی تورکیایان کرد بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ گەلی تورکیا و لەلایەن بەڕێز ئه‌میر تەکەر جێگری کونسوڵی گشتی و بەڕێز عارف ئێرەم پێشوازیان لێکرا.


لە دیدارەدا یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان هاوخەمی خۆی گەیاندە گەلی تورکیا و ئامادەیی یەکگرتووی دەربڕی بۆهاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەو بەئەرکی موسلمانانە و مرۆییانەی کە خەڵکی کوردستانی باشور بەهانای برایانی خۆیان بچن لە تورکیا و سوریا.


لەلای خۆیەوە جێگری کونسڵی تورکیا زۆر سوپاسی هەڵوێستی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانی کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)