🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەکات

سپێده‌ 2023/02/06 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا کرد و داوایشی کرد کە بەشێوەیەکی خێرا یارمەتی زیانلێکەوتووان بدرێت.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیە کردووە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە باشووری تورکیا و باکووری سووریا روویدا.


باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە" بەناوی حکوومەت و گەلی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ھەموو گەلانی برا و دۆست، نەوەکانی گەلەکەمان لەھەرێمی کوردستان دەکەین کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە".


ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی داوای کردووە کە بەشێوەیەکی خێرا ژمارەیەک ‌تیمی فریاکەوتن، کەلوپەلی تەندروستیی، ھەروەھا خۆراک و سووتەمەنی وەکو ھاریکاریی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە رەوانە بکرێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)