🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی مەکتەبی سیاسی ئاک پارتی لە ئەنقەرە دەکات

سپێده‌ 2023/02/06 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ‌‌٢٠٢٣/۲/٦ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان د.صلاح الدین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی تورکیا سەردانی مەکتەبی سیاسی ئاک پارتی لە شاری ئەنقەرە کرد و لەلایەن بەڕێز (عەفیف دێمیرکران )بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئاک پارتی پێشوازیان لێکرا.


لە میانەی دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیانیان دەربڕی لەپای ڕوداوی بومەلەرزەی شەوی ڕابردوو کە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.


لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئاک پارتی سڵاوی بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆکی حیزبیان گەیاندە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ئاماژەی بەوەدا کە جەنابیان سەرقاڵی بەدواداچونی کارەساتی بومەلەرزەکەن.


لە بەشێکیتری کۆبونەوەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر کرا و جەختکرایەوە لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)