🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات

سپێده‌ 2023/02/06 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی به‌بۆنه‌ی (٢٩) بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، ئەندامان و لایه‌نگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات


ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:


سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین
‎ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.


‎بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.


‎هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
‎ئەركی هەموولایەكمانە بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە جیاوازییەكانمان خەبات بۆ مافەكانی كورد بكەین و پێكەوە كوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بكەین.


‎هەر شاد و سەرفرازبن


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)